چەند فێرخوازێکی زانکۆی کۆمار بوونە براوەی یەکەمی کێبڕکێی داهێنانی وزەی جێگرەوە

ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧، تیمێك لە فێرخوازە نموونەییەکانمان لە بەشەکانی کارگێڕی کار و ئەندازیارییەکانی ژینگە و نەوت، بەشداریانکرد لە پێشبڕکێی داهێنانی فێرخوازان لە وزەی جێگرەوە دا، لە ژێر ناونیشانی گۆڕینی پاشماوە گازییەکان بۆ وزەی کارەبا لە بواری پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکانی ژینگە. فێرخوازان پاوان نەهرۆ و ساوان نەسڕەددین ڕێبەری کران لەلایەن فێرخواز سۆما زیاد بە سەرپەرشتی د. حەمید زادە بۆ گەیشتن بە کێبڕکێی کۆتایی. پڕۆژەی تیمەکە خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆگرامی گەشەکردن و بە سپۆنسەری یەکێتی ئەوروپا ئەم پێشبڕکێیە ڕێکخرا بوو.
 
شایەنی باسە هەر لە بۆنەکەدا گروپێکی مۆزیکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە ژەنینی چەند پارچەیەک مۆزیک و گۆرانی، جۆش و خرۆشیان بەخشییە ئامادەبووان و بەشداربووان.